دوایین ئاماری تەقینەوەكەی كەركووك بۆ ٤٥ قوربانی بەرزبۆیەوە

دوایین ئاماری تەقینەوەكەی كەركووك بۆ ٤٥ قوربانی بەرزبۆیەوە
پۆلیسی كەركووك ڕایگەیاند: ڕێژەی كوژراو و بریندارەكانی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەكەی گەڕەكی واستی شاری كەركووك بۆ ٤٥ قوربانی بەرزبۆیەوە.

سەرچاوەیەك لەپۆلیسی كەركووك بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند : لە كاتژمێر ٨ و ٣٧ خولەك ئۆتۆمبێلێكی بۆمڕێژكراو لە گەڕەكی واستی شاری كەركووك لە پێش دوكانێكی مەیفرۆش تەقیەوە بەو هۆییەوە ١١ كەس كوژران ٣٤ كەسی دیكە بریندار بوون كە بەشێك لە بریندارەكانی ئەو تەقینەوەیە برینەکانیان سەختە و پێدەچێت ڕێژەی كوژراوان بەرەو زیادبوون بێت.

سەرچاوەکە گوتی: بەهۆی ئەم تەقینەوەیە ١١ ئۆتۆمبێلو ١٠ دووکان سوتاون.
Top