به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕیژكراو لە گەڕەكی واستی شاری كەركوك 28 كه‌س بوونه قوربانى
په‌یامێرى كوردستان تى ڤى له شارى كه‌ركوك رایگه‌یاند كه ئه‌مشه‌و ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕیژكراو لە گەڕەكی واستی شاری كەركوك له ته‌نیشت دوكانێكى فرۆشتنى مه‌ی تەقیەوەو بەپێی ئاماره‌كان 8 كه‌س شه‌هید بوون و 20ى تریش برینداربوون و زه‌ره‌رو زیانێكى زۆریش به‌ر چه‌ندین دوكانى ده‌وروبه‌ر كه‌وت و ئۆتۆمبێلێكیش سووتاوه .
هه‌روه‌ها په‌یامێرى كوردستان تى ڤى راشیگه‌یاند كه ئه‌و بریندارانه بۆ چاره‌سه‌رى پێویست ڕه‌وانه‌ى هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ى گشتى و ئازادى كه‌ركوك كران .
