ئه‌نجامى كۆتايى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى هه‌رێم راگه‌ينران،،،(پ.د.ك) له‌ هه‌ولێر 12 كورسى و له‌ دهۆك 19 كورسى و له‌ سلێمانى 3 كورسى به‌ده‌ست هێنا

 ئه‌نجامى كۆتايى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى هه‌رێم راگه‌ينران،،،(پ.د.ك) له‌ هه‌ولێر 12 كورسى و له‌ دهۆك 19 كورسى و له‌ سلێمانى 3 كورسى به‌ده‌ست هێنا
له‌ هه‌ولێر كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستانى راگه‌یاند.

له‌مباره‌یه‌وه‌ پارتی دیموكراتى كوردستان له‌ هه‌ولێر 372 هه‌زار و 607 ده‌نگى به‌ده‌ست هێناوه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 12 كورسى ، هاوكات پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ پارێزگاى دهۆك 357 هه‌زار و 392 ده‌نگى به‌ده‌ست هێناوه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 19 كورسى ، هه‌روه‌ها له‌ پارێزگاى سلێمانى پارتى دیموكراتى كوردستان 86 هه‌زار و 655 ده‌نگى به‌ده‌ست هێناوه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 3 كورسى. كۆى ده‌نگه‌كانى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى هه‌رسێ پارێزگاى هه‌رێم ده‌كاته‌ 816 هه‌زار و 654 ده‌نگ كه‌ ده‌كاته‌ 34 كورسى.

هه‌روه‌ها یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌ هه‌رسێ پارێزگاكه‌ى هه‌رێمى كوردستان نۆزده‌ كورسى به‌ده‌ست هێناوه‌ و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان حه‌ڤده‌ كورسى و یه‌كگرتووى ئیسلامى شه‌ش كورسى و كۆمه‌ڵى ئیسلامى چوار كورسى.

دواى راگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كانیش كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى بۆ سه‌ربه‌ست مسته‌فا سه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق رێكخرا و تیایدا تیشكى خسته‌ سه‌ر چۆنیه‌تى لێك جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان و هه‌ژماركردنیان و كۆى پرۆسه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى.
Top