په‌یامى فراكسیۆنى زه‌ردى (پ.د.ك) له په‌رله‌مانى كوردستان به بۆنه‌ى ناو زه‌ركردن و راسپاردنى سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
حكومه‌تى هاوبه‌شى نیشتمانى ئامانجى گه‌وره‌مان بوو, خۆشبه‌ختانه وێراى دواكه‌وتنى، به‌ڵام له كۆتاییدا ئه‌و ئامانجه گه‌وره‌یه هاته دى و هیوادارین له ماوه‌ى كورتى داهاتوو كابینه‌ى هه‌شته‌م له به‌رده‌م په‌رله‌مان متمانه وه‌ربگرێت و له چوار چێوه‌ى كارنامه‌یه‌كى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى ده‌وڵه‌مه‌ند خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌وه‌ندیه‌كانى گه‌لى كوردستان بكه‌ین .
هه‌ر لێره‌وه‌ش داوا له سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كه‌ین كه ئیتر هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه بۆ خزمه‌تى گه‌لى كورستان ده‌ست بخه‌ینه ناو ده‌ستى یه‌كترو هه‌رچى ناكۆكى و ململانێ ى رابردوو هه‌یه بیسڕینه‌وه‌و بتوانین به‌یه‌كه‌وه نوێنه‌رى راسته‌قینه‌ى گه‌له‌كه‌مان بین وهه‌نگاوه‌كانى چاكسازى و به دامه‌زراوه‌یى كردنى هه‌رێمه‌كه‌مان به‌رده‌وامى پێبده‌ین.
جارێكى دیكه سوپاس بۆ پشوو درێژى خه‌ڵكى كوردستان و هیوا خوازین بتوانین ئه‌و كاته‌ى له ماوه‌ى رابردوو له ده‌ستمان دا به یاساى باش و چاودێریه‌كى كارا‌و نوێنه‌رایه‌تیه‌كى راسته‌قینه قه‌ره‌بووى بكه‌ینه‌وه.
هه‌ر ئاوه‌دانبێت كوردستان
فراكسۆنى زه‌ردى پارتى دیمكراتى كوردستان
له په‌رله‌مانى كوردستان
22/5/2014
