سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ناوی لیژنەی دانوستاندن لەگەڵ بەغدا بڵاودەکاتەوە

 سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ناوی لیژنەی دانوستاندن لەگەڵ بەغدا بڵاودەکاتەوە
دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی حیزبه‌ كوردستانییه‌كان له‌ (17/5/2014) بڕیاردرا لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنریت بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ بەغدا .

ناوی لیژنەی دانوستاندن:

د.رۆژ نووری شاوەیس، نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان

جه‌لال جه‌وهه‌ر، نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان

بیلال سلێمان، نوێنه‌ری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان

د.كاوه‌ مەحموود، نوێنه‌ری لیستی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی كوردستان ده‌ستنیشانكراون.

چاوه‌ڕوانده‌كرێت هه‌ریه‌كه‌ له‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان نوێنه‌ره‌كانیان بۆ ئه‌م لیژنه‌یه‌ ده‌ستنیشان بكه‌ن تاوه‌كو بڕیاری پێكهێنانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربكرێت و لیژنه‌كه‌ ده‌ستبه‌كاربێت.








رووداو
Top