واده‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دیاریكرا
هه‌ندرێن محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به خه‌ندانی راگه‌یاند: سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم له شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه راده‌گه‌یه‌نرێت.
راشیگه‌یاند: تا ئێستا ئه‌وه یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه كه راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان ده‌كه‌وێته به‌یانیه‌وه یان ئێواره‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری زۆره بكه‌وێته دوای نیوه‌ڕۆوه هاوشێوه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق.
پێشتر كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی راگه‌یاند، به‌و پێیه‌ش لیسته‌كه‌ی مالیكی زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا كه 95 كورسی مسۆگه‌ركرد.
له‌ناو لیسته كوردیهكانیشدا پارتی دیموكراتی كوردستان 25 كورسی، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان 21 كورسی، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان 9 كورسی، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان چوار كورسی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی سێ كورسی به‌ده‌ستهێنا.
خه‌ندان
