سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی به ئه‌ركی پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌ت راسپارد
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی كه سه‌رۆك بارزانی ئه‌مڕۆ واژۆی ئه‌و فه‌رمانه هه‌رێمییه‌ی كرد و به پێی فه‌رمانه‌كه ده‌بێ هه‌ردوو به‌ڕێزان نێچیرڤان ادریس مسته‌فا بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و قوباد جلال تاڵه‌بانی وه‌ك جێگری؛ له ماوه‌ی (30) سی رۆژدا كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێك بهێنن.
