نێچیرڤان بارزانى، لەگەڵ ژمارەیەك لە وه‌زیران و بەرپرسانی حكوومەتی بەریتانیادا كۆ دەبێتەوە
له‌م سه‌ردانه دوو ڕۆژییه‌دا نێچیرڤان بارزانی و شاندى یاوه‌رى كه له هه‌ر یه‌كه له د. ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەكان، د. عه‌لى سندى وه‌زیرى پلاندانان، كامەران ئەحمەد وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان بە وەكالەت، قوباد تاڵەبانی بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، سەفین دزەیی گوتەبێژی فەرمیی حكوومەت، فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەت و ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكاران پێك دێت.
سبه‌ى دووشەممە و ڕۆژى دواتریش لەگەڵ ژمارەیەك لە وه‌زیران و بەرپرسانی حكوومەتی بەریتانیا كۆ دەبنەوە و تیایدا وێڕای پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەریتانیا، چەندین تەوەری دیكەی گرنگ ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا له بواره‌كانی بازرگانی و ئابوورى و هاریكاریی وزە و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكان تاوتوێ ده‌كرێن.
