كۆمسیۆن: دەبوایە پێش هەفتەیەك ئەنجامەكان بڵاو بكرایەوە
سەرۆكی ئیدارەی هەڵبژاردن لەكۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: كۆمسیۆن بەشەش هەزار فەرمانبەرەوە لەسەنتەری كۆمسیۆن كاری كردووە بۆ ئەوەی بەزوترین كات دەنگەكان و بكرێنەوە و بکرێنە نێو كۆمپیۆتەر وئەرشیف بكرێن. دواكەوتنی بڵاوكردنەوەی ئەنجامە بەراییەكان، بەپێی یاسای كۆمسیۆنە و بۆیە دواكەوتووە.
وتیشی: لەپێش چوار رۆژدا 15 پارێزگا جیاكردنەوەی دەنگەكانی تێدا تەواو بووە وكێشە لەپارێزگای كەركووك وموسڵ وتەكریت هەیە وهەروەها كێشە لەجیاكردنەوەی دەنگەكانی كۆچبەرانی ئەنبار هەیە، بۆیە راگەیاندنی ئەنجامەكان دواكەوت.
روونیشیكردەوە: لەشاری كەركووك كیانە سیاسیەكان رۆژانە سكاڵا لەسەر جیاكردنەوەی دەنگەكان تۆمار دەكەن، بۆیە كۆمسیۆن ناچارە ئەو سكاڵایانە وەربگرێت وكاریان لەسەر بكات وئەمەش كاتی دەوێت.
وبڕیار وابوو پێش هەفتەیەك ئەنجامە بەراییەكان بڵاو بكرایەوە كەوا لە85% بوو بەڵام بەهۆی سكاڵاكانەوە دواكەوت.
