كەركووك ...عەرەبەكان داوای دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن دەكەن

كەركووك ...عەرەبەكان داوای دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن دەكەن
ئیتلافی عێراق لە گونگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری كەركووك داوای دووبارە هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەن و پێیان وایە هەڵبژاردنەكەی 30 نیسان یەكسانی تێدا نەبووە .


ئیتلافی عێراق، لە كونگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا داوای دووبارە هەڵبژاردن لە شاری كەركووك دەكەن و پێیان وایە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە 30 نیسان بەیەكسانی ئەنجام نەدراوە و لایەنی عەرەبی لە شارەكە فەرامۆش كراوە.


عەرەبەكان لە گۆنگرەكەدا ئەوەیان ڕوونكردەوە، بەو ئەنجامەی ئێستای كۆمسێونی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ڕازی نابین و ئەگەر گوێ لە داواكاریەكانمان نەگرن، لە بەردەم كۆمسێون و پارێزگای كەركووك خۆپیشاندان ئەنجام دەدەین.

عەرەبەكان ئاماژەیان بەوەكرد كە لە شاری كەركووك هیچ چاودێرێكی نێودەوڵەتی بەدی‌نەكراوە، بۆیە داوادەكەین جیاكردنەوەی دەنگەكان بە ئامادەبوونی چاودێرانی نێودەوڵەتی بكرێت بۆ ئەوەی ڕاستیی هەڵبژاردنەكە لە شارەكە ئاشكرا بكرێت چونكە لە شارەكەدا دەنگەكان یەكسان نین لەگەڵ ئەو سیدیانەی كە لە كۆمسێونەوە بۆمان هاتووە، كەواتا خروقات هەبووە و پێویستە ڕێگری لێبكرێت و بەسەرماندا تێنەپەرێت.
Top