كەركووك.. زەوییە كشتوكاڵیەكان بەفەرمی نەگەڕاوەتەوە بۆ خاوەنەكانیان

كەركووك.. زەوییە كشتوكاڵیەكان بەفەرمی نەگەڕاوەتەوە بۆ خاوەنەكانیان
بەڕێوەبەری كشتوكاڵی كەركووك ڕایگەیاند: لە شاری كەركووك 1200 دۆنم زەوی كێشەی لەسەر و تاكو ئێستا 900 دۆنم زەوی كێشەكانیان چارەسەر كراوە لەگەڵ ئەوەشدا بەفەرمی نەگەڕاوەتەوە بۆ خاوەنە ڕەسەنەكانیان لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە.


مەهدی موبارەك بەڕێوەری كشتوكاڵی كەركووك بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: لە شاری كەركووك و دەوەربەری 1200 دۆنم زەوی كشتوكاڵی كێشەی لەسەر بوو بەڵام لە ئێستادا 900 دۆنم لەو زەوییانە كێشەكانیان چارەسەر كراوە بەڵام تاكو هێشتا بەفەرمی نەگەڕاوەتەوە بۆ خاوەنە ڕەسەنەكانیان بە شێوەی تاپۆ ئەوەش گرفتی بۆ جوتیارانی شارەكە دروست كردووە چونكە بەهیچ شێوەیەك جوتیاران ناتوانن سودمەندبن لە كەرتی كشتوكاڵ بۆنمونە پێدانی زۆربەی لایەنە كشتوكاڵیەكان نایان گرێتەوە.


گووتی " ئەگەر ئەو زەویانە بەفەرمی بگەڕێتەوە ئەوە زۆربەی كێشە كشتوكاڵیەكان لە پارێزگای كەركووك چارەسەر دەبن و ئەتوانم بڵێم 80% ژێرخانی كشتوكاڵی ڕوو لە زیادبوون دەكات.

ئاماژەی بەوە كرد " زۆربەی ئەو زەویانە دەگەڕێتەوە بۆ جوتیارانی كورد و توركمانی شاری كەركووك نەگەڕانەوەشی كارێكی سیاسی و پێویستە لایەنەكان فشار بخە سەر حكومەتی عێراقی بۆ ئەوەی ئەو زەویانە بەفەرمی بگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكانیان چونكە ئەو زەویانە بەبڕیاری شئونی شیمال لەو جوتیارانە سەندراوە و لە ئێستادا بڕیارەكانی شئونی شیمال هەڵوەشاوەتەوە لە بەغدا.
Top