ئه‌ندامێكى (پ.د.ك) سوریا له‌لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه‌ له‌ رۆژئاواى كوردستان ده‌ركرا

 ئه‌ندامێكى (پ.د.ك) سوریا له‌لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه‌ له‌ رۆژئاواى كوردستان ده‌ركرا
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست كوردستان تى ڤى گه‌یشتوون؛ دوێنى شه‌و له‌ شارى حه‌سه‌كه‌ى رۆژئاواى كوردستان هێزێن ئاسایشى په‌یه‌ده‌ هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر ماڵى به‌شار ئه‌مین ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دۆموكراتى كوردستان سوریا و ده‌ستگیریان كردووه‌.

هه‌ر به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌؛ هێزه‌كه‌ى ئاسایشى په‌یه‌ده‌ ئه‌مرۆ به‌یانى به‌شار ئه‌مین ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان سوریا له‌ رۆژئاواى كوردستان ده‌ركردوه‌ و ئێستا گه‌یشتۆته‌ هه‌رێمى كوردستان.
Top