ئەشواق جاف:سەرۆکی ھەرێم ڕەقەمێکی ئێجگار قورسە لە لە عێراق و ووڵاتانی دەوروبەر

ئەشواق جاف:سەرۆکی ھەرێم ڕەقەمێکی ئێجگار قورسە لە لە عێراق و ووڵاتانی دەوروبەر
-ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلیستی ھاوپەیمانی کوردستانی ڕایدەگەیەنێت،سەرۆکی ھەرێم ڕەقەمێکی ئێجگار قورسە لە عێراق و ووڵاتانی دەوروبەر،لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش بۆچوونەکانی بەگرنگ وەردەگیرێت.


ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دکتۆرە"ئەشواق جاف"بەئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند:"سەرۆکی ھەرێمی کوردستان،ڕەقەمێکی ئێجگار قورسە لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق و ووڵاتانی دەوروبەر،لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش بۆچوونەکانی بەگرنگ وەردەگیرێت".

گووتیشی:"لەڕابردوودا بانگەشەی ئەوە دەکرا کەوا سەرۆکی ھەرێم کێشەی تایبەتی ھەیە لەگەڵ کاربەدەستانی بەغداد بەڵام ئێستا بۆ سەرجەم لایەک ڕوون بووتەوە ئەوەی سەرۆکی ھەرێم لەگەڵ بەغداد دەیکرد ،ھەمووی لەسەر ماف و داخوازیەکانی گەلی کورد بوون".

ئاشکراشی کرد:"تەنھا سەرۆکی ھەرێمە بتوانێت ببێتە چەتری کۆکەرەوەی سەرجەم پارت و لایەنەکان لەھەرێمی کوردستان و ھەر ئەویش یەک گوتاری پێ دروست دەکرێت،جێگەی دڵخۆشیشە کەئێستا لەھەرێمی کوردستان لەیەکگەیشتنێکی باش لەنێوان لایەنەکاندا دروست بووە"
Top