سه‌رۆك بارزانی بۆ "رۆیته‌رز": له ماوه‌ى چوار ساڵى رابردوودا له سایه‌ی مالكیدا هیچ هاوبه‌شییه‌ك نه‌بوو ، به‌ڵكو فه‌رمانڕه‌وایی تاكه كه‌سی هه‌بوو
هاوكات سه‌رۆك بارزانی گوتی" به‌م نزیكانه لایه‌نه سیاسییه كوردییه‌كان له‌گه‌ل راگه‌یاندنی ئاكامی فه‌رمی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له رۆژانی داهاتوودا كۆده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵویستیان له‌مه‌ڕ وتووێژى پێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌ستنیشان بكه‌ن.
سه‌رۆك بارزانی گوتیشی" ناكرێت ره‌وشی سیاسی عیراق به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت و یه‌كێك له رێگه‌چاره پێشنیاركراوه‌كان ئه‌وه‌یه كورد به ته‌واوه‌تى له حكوومه‌ت بكشێته‌وه ئه‌گه‌ر هیچ نیشانه‌یه‌كی گۆڕانكاری ده‌رنه‌كه‌وێت.
گوتیشی" هه‌موو رێگه‌چاره‌كان خراونه‌ته روو و كاتی بڕیاره كۆتاییه‌كان هاتووه. چاوه‌ڕوانی ده‌یه‌یه‌كی دیكه ناكه‌ین و جارێكی دیكه به هه‌مان تاقیكردنه‌وه‌دا تێپه‌ڕین. ئه‌گه‌ر به‌شداری له پرۆسه‌كه نه‌كه‌ین به‌شداری له هه‌موو شتێك ناكه‌ین.
سه‌رۆك بارزانی گوتیشی" به‌ته‌نیا مالكی جێى گله‌یی نییه له كێشه‌كانی عیراق به‌ڵام به‌رپرسیاریه‌تی كۆتایی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی ئه‌و، به‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ى گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانه.
گوتیشی" له ماوه‌ى چوار ساڵى رابوردوودا له سایه‌ی مالكیدا هیچ هاوبه‌شییه‌ك نه‌بوو به‌ڵكو فه‌رمانڕه‌وایی تاكه كه‌سی هه‌بوو.
هاوكات گوتیشی" كاربه‌ده‌ستان له به‌غدا ده‌یانه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا بگرن، ئه‌مه‌یش به لای ئێمه‌وه په‌سه‌ند نییه. به‌لكو ده‌مانه‌وێت هاوبه‌ش بین نه‌ك پاشكۆ.
سه‌رۆك بارزانی گوتیشی" ئه‌وه‌ى بودجه‌ى هه‌رێمی كوردستان كه‌م ده‌كاته‌وه باجی ئه‌و بڕیاره ده‌داته‌وه. ئه‌گه‌ر له‌و بڕوایه‌دا بن كه به كه‌مكردنه‌وه‌ى بودجه و گێچه‌ل پێ كردنمان ئه‌وه چى دی كورد داواى مافه ره‌واكانی خۆیان ناكه‌ن ئه‌وه به هه‌ڵه‌دا چوونه.
سه‌باره‌ت به ناردنه ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتیش سه‌رۆك بارزانی گوتی" بڕیاری سیاسی وه‌رگیراوه‌و ئێمه سه‌ربه‌خۆیانه نه‌وت ده‌فرۆشین و درێژه به به‌رهه‌مهێنان و ناردنه ده‌ره‌وه‌و فرۆشتنی ده‌ده‌ین. ئه‌گه‌ر ئه‌وان ره‌وشه‌كه توندتر بكه‌ن ئێمه‌ش لاى خۆمانه‌وه توندتری ده‌كه‌ین.
سه‌رۆك بارزانی گوتیشی" ئه‌گه‌ر پێیان باش نه‌بێت ئێمه له‌گه‌ڵیان بین با پێمان بڵێن ئێمه‌یش ڕێڕه‌وێكی دیكه ده‌گرین. ریفرهندومێك رێك ده‌خه‌ین و له گه‌له‌كه‌مان ده‌پرسین له هه‌ر بڕیارێك كه گه‌ل په‌سه‌ندی بكات .
سه‌رۆك بارزانی گوتیشی" شه‌ڕهه‌ڵگیرساندن بۆ به‌دیهێنانی ده‌ستكه‌وتی سیاسی كاره‌ساته ، له‌و بڕوایه‌دام ئه‌و ره‌وشه (ره‌وشی ئه‌نبار) به‌و شێوه‌یه كۆتایی هات. ره‌نگه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌سه‌رهاتێكی جیاواز بووبێت.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئایه ترسی ئه‌وه‌ى نییه شه‌ڕ له ئه‌نبار رووداوێكی پێشینه بێت بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ل كێشه هاوشێوه‌كان له ناوچه‌كانی دیكه‌ى وڵات ، سه‌رۆك بارزانی گوتی" له هه‌ر وڵاتێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌م ستراتیژیه‌ته پێڕه‌و بكرێت ئه‌وه واتاى كۆتایی هاتنی ئه‌و وڵاته ده‌گه‌یه‌نێت و گوتیشی ئه‌مه ده‌بێته كۆتایی عیراق ، كه ئه‌مه‌یش مه‌ترسیدارترین پرسه.
