گەشتی عەمرە راگیرا

 گەشتی عەمرە راگیرا
لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان دوابڕیاری خۆی لەبارەی ئەنجامدانی سوننەتی عەمرە راگەیاندو بڕیارەكەش راگرتنی گەشتی عەمرەیە تا ئەوكاتەی بە تەواوەتی كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا رادەگەیەنرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 13-5-2014 لیژنەی فەتوا سەبارەت بە بڕیاردان بۆ رێگریكردن لە گەشتی عەمرە كۆبووەتەوە، بەهۆی ئەو ڤایرۆسەی لە وڵاتی سعودیە بڵاوەو دەشگوازرێتەوە.

لە راگەیەنراوی دوای كۆبوونەوەكەشدا هاتووە، "لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان داوا لە سەرجەم مسوڵمانانی كوردستان دەكات، كە تا بەشێوەیەكی فەرمی نەمان و كۆتاییپێهاتنی ئەو نەخۆشییە رانەگەیەنرێت سەفەری عەمرە ئەنجام نەدەن".





رووداو
Top