وەزارەتی ئەوقافی هەرێم: گەشتی عومرە ڕانەگیراوە

وەزارەتی ئەوقافی هەرێم: گەشتی عومرە ڕانەگیراوە
وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند گەشتی عومرە بۆ شاری مەککە رانەگیراوە.



دوای ئەوەی دوێنێ(یەک‌شەممە) تەندروستی سلێمانی هاووڵاتیانی لە مەترسی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاگادار کردەوەو داوای کرد گەشتی عومرە بۆ وڵاتی سعودیە رابگیرێت، وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ڕایگەیاند هەتا ئێستا بڕیارێک لەو بارەیەوە نەدراوە.



مەریوان نەقشبەندی،بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:"تاکو ئێستا بڕیار نەدراوە گەشتی عومرە لەهەرێمی کوردستانەوە بوەستێنرێت".



ڕاشیگەیاند:"تاکو ئێستا هیچ ووڵاتێکی جیهان ئەو بڕیارەی نەداوە".



هەروەها، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دکتۆر"ڕێکەوت حەمە ڕەشید" ڕایگەیاند، هەتا ئێستا هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە.
Top