لە ١٠٨٠ فۆرمی دابەشکراو لە لایەن دەستەی دەستپاکی ٨٢٤ فۆرم گەڕاوەتەوە

لە ١٠٨٠ فۆرمی دابەشکراو لە لایەن دەستەی دەستپاکی ٨٢٤ فۆرم گەڕاوەتەوە
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی کوردستان رایگەیاند لە کۆی ئەو ١٠٨٠ فۆڕمەی بە سەر ئەندامانی پەرلەمان و ئەنجوومەنی دادوەری کوردستان دابەشکراوە، تەنیا ٨٢٤ فۆڕم بۆ دەستەی دەستپاکی کوردستان گەڕاوەتەوە.

ئەنوەر ئەحمەد مستەفا لە كۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند: لە کۆی ئەو ١٠٨٠ فۆڕمەی سێ مانگ لەمەو بەر بە سەر پەرلەمانی كوردستان و ئەنجوومەنی دادوەری كوردستان دابەشکراوە هەتا ئێستاکە تەنیا ٨٢٤ فۆڕمیان گەڕاوەتەوە.

ناوبراو رایگەیاند: سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەنی دادوەری كوردستان فۆڕمەكانیان پڕكردۆتەوەو لە کۆی ١١١ ئەندام پەرلەمانی کوردستانیش ٨٦ ئەندام، فۆڕمەكانیان پڕ كردۆتەوە.

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی گووتی: بۆ لێكۆڵینەوە لە فۆڕمە پڕکراوەکان و دامەزراندنی دادگای لێكۆڵینەوەی سەربە دەستەی دەستپاكی كوردستان، داوامان لە ئەنجوومەنی دادوەری كردووە سێ دادوەرمان بۆ دابین بكەن.

ئەنوەر ئەحمەد مستەفا رایگەیاند: ئێستاكە چاوەڕوانی فۆرمی پركراوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانین و رەنگە لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەو فۆرمانەمان بەدەست بگات.
Top