عێراق لە نێوان دوو بەرداشدا
هەروەها لە درێژەی وتارەكەیدا مایكل گوتی: پێدەچێت عێراق بە بەرچاومانەوە داتەپێت، لەبەر ئەوەی گروپە ئیسلامییەكانی سوننە ڕادیكاڵ و توندوتیژەكان بەشێكی زۆری خاكی وڵاتەكەیان داگیر كردووە و نزیكەی 60 میل لە بەغداوە دوورن. ئەم بەشانەی عێراق لە واقیعدا بەشێكن لە شەڕی ناوخۆیی هەڵگیرساوی سوریا كە تێیدا ئۆپۆزسیۆنی بەشار ئەسەد بە ڕاددەیەكی زۆر لەلایەن هەمان توندڕەوە سوننەكانەوە كۆنترۆڵ كراوە كە هاوسۆزن بۆ ئەلقاعیدە. لەوەش زیاتر، میلیشیا خێڵەكییەكانیش لە پارێزگای ئەنبار لە هەندێ شوێندا شەڕ لە دژی یەكتری دەكەن، بەمەش ئەوەندەی دیكە بارودۆخەكە ئاڵۆز دەكەن. هەرچۆنێك بێت، نوری ئەلمالیكی سەرۆكی وەزیرانی ئێستای عیراق پاڵنەرێكی كەمی بۆ سوننەكانی عێراق دروست كردووە بۆ ئەوەی پشتیوانی عێراقێكی یەكگرتوو بكەن، كە زیاتر و زیاتر ئەوەیان لا روون دەبێتەوە كە شوێنێك بۆ ئەوان لە وڵاتەكەدا نەماوە، چونكە ئەو وڵاتە لەلایەن شیعەكانەوە كۆنتڕۆڵ كراوە.
هەروەها گەنتەر گوتی: هەڵبژاردنەكانی پێشوو كە لە ساڵی 2010دا ئەنجامدران، سەریانكێشا بۆ ئیفلیجبوونی حكومەت بۆ پتر لە نۆ مانگ پێش ئەوەی مالیكی لە كۆتاییدا بتوانێت حكومەتە نوێیەكەی و دووەم حكومەتی خۆی پێكبهێنێت. لەگەڵ ئەوەشدا، تەنانەت ئەم پرۆسە قورس و ئاڵۆزە بە تەواوەتی سەری نەكێشا بۆ حكومەتێكی دیموكراتی، لەبەر ئەوەی مالیكی نەیتوانی( یاخود ڕەنگە نەیویستبێت) كەسانێك بدۆزێتەوە بۆ پڕكردنەوەی گرنگترین پۆستەكانی حكومەتەكەی. لە دەرئەنجامدا، مالیكی خۆی ئەم پۆستە گرنگانەی بە دەستەوە گرت. بەو پێیە، هەرگیز حكومەتە نوێیەكە لە دوای هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2010ەوە بە مانا ڕاستەقینەكەی پێك نەهات.
درێژەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(976)دا بخوێنەوە.
