لەمساڵدا پازدە کرێکار لە شوێنی کارکردنیان لە سلێمانی گیانیان لەدەست داوە
سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی لەپارێزگای سلێمانی"عوسمان زیندانی" لە لێدوانێکی تایبەت بۆئاژانس و ڕادیۆی پەیامنێر گووتی:"کۆی ئەو کرێکارانەی لەمساڵدا لە سنوری پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەستداوە تاکو ئێستا گەیشتۆتە پازدە کرێکار".
عوسمان زیندانی گووتی:"گیان لەدەستدانی ئەو ژمارە بەرچاوەی کرێکار زەنگێکی ئێجگار مەترسیدارە بۆ سەر ژیان و گوزەرانی کرێکارەکانی دیکە".
ناوبراو رایگەیاند:"زۆربەی کرێکارەکان بەهۆی نەبوونی هۆیەکانی سەلامەتی لە شوێنی کارەکەیان گیانیان لەدەست داوەو ئێمە چەندین جار داوامان لەحکومەت کردوە بۆ دابین کردنی هۆیەکانی سەلامەتی گیانی کرێکاران، فشار بخەنە سەر خاوەن کارەکان.
