دۆزینەوەی تەرمی ١١ شۆفێری بزربوو

دۆزینەوەی تەرمی ١١ شۆفێری بزربوو
سەرچاوەیەکی ئەمنی دەڵێت، ئەمڕۆ تەرمی ١١کەس لەو شۆفێر رفێندراوانەی کە لە ساڵی٢٠١٣ لەلایەن چەند کەسێکەوە دزران، لەسەر رێگەی کەرکووک سلێمانی دۆزراوەتەوە.



سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: "لە شارەدێی کۆپاڵەی سەر بەشاری سلێمانی ئاسایشی کەرکووک و سلێمانی تەرمی ١١کەس لەو شۆفێر رفێندراوە کەرکووکیانەیان دۆزییەوە کە شوفێری تەکسی بوون و لەسەر رێگەی نێوان کەرکووک سلێمانی رفێندران بە ئۆتۆمبێلەکانیانەوە لەلایەن چەند کەسێکەوە، لە ئێستادا تەرمی ئەو شۆفێرانە رەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراون."



سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد: "بڕیارە بەیانی نەجمەددین کەریمی پارێزگاری کەرکووک کۆبوونەوە لەگەڵ خانەوادەی کوژراوەکان بکات و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنامەوانیدا لە رێگەی دەزگاکانی راگەیاندنەوە ئاشکرای بکات کە ئەو کەسانە ئەوانەنن کە لە ساڵی٢٠١٣ بەخۆیان و به ئۆتۆمبێلەکەیانەوه رفێندرابوون."



لە ساڵی٢٠١٣ لەلایەن گروپێکەوە ١٧شۆفێر بەخۆیان و ئۆتۆمبێلەکانیان رفێندران و ماوەی سێ مانگ دەبێت تەرمی ٥کەسی دیکە دۆزرایەوە لەلایەن ئاسایشەوە کە لە نزیک ئاوە تەقیوەکەی نێوان چەمچەماڵ تەکیە دۆزرانەوە.
Top