یادی رۆژی تاڵاسیما كرایەوە

یادی رۆژی تاڵاسیما كرایەوە
ئا : دیار سالار
ئەمرۆ بەئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە هاوڵاتیان و كەسووكاری مندالانی نەخۆش بەتالاسیما (كۆمەڵەی نەخۆشی تالاسیما ) یادی رۆژی تالاسیما كردەوە، لەمبارەیەوە غازی حاجی كاكەمین جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی نەخۆشی تالاسیما بە گۆڤاری گوڵانی ڕاگەیاند كە ئەوان وەك كۆمەلە هەموو سالێك یادی ئەم رۆژە ئەكەنەوە وتی : بێگومان ئێمە وەك كەسووكاری مندالاانی نەخۆش بەتالاسیما داویەكمان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان هەیە كە مندالەكانمان بۆ دەرەوەی وولات رەوانە بكرین بۆ چارەسەر چونكە ئێستا لە وولاتە پێشكەوتووەكان چارەسەری ئەم نەخۆشیە هەیە . ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو ئێستا لەهەرێمی كوردستان هەڵمەتەكانی خۆێنبەخشین تارادەیەك كێشەی ئەوانی كەمكردۆتەوە ژیانی زۆریان لە مەرگ ڕزگاركردووە .
شایەنی باسە رۆژی (8/5) رۆژی تالاسیمایە لە زۆربەی وولاتان یادی ئەم رۆژە ئەكریتەوە .
Top