كەركووك... ئاسایشی پارتی گوندێك لەمەرترسی داعش دەپارێزێت

كەركووك... ئاسایشی پارتی گوندێك لەمەرترسی داعش دەپارێزێت
سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاند" هێزەكانی ئاسایشی پارتی دیموكراتی كوردستان هەستا بەپاراستنی گوندێكی سەر بەشارۆچكەی داقووق چونكە لەلایەن گروپی تیرۆریستی داعشەوە هەڕەشەی هێرش كردنیان لێكراوە .


سەرچاوەیەكی ئەمنی لە شارۆچكەی داقووق بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند " دوای ئەوەی هاووڵاتیانی گوندی جینگڵاوای سەر بەشارۆچكەی داقووق هانان بۆ ئاسایشی پارتی دیموكراتی كوردستان دەبەن لەو شارۆچكەیە چونكە لەلایەن گروپی تیرۆریستی داعشەوە هەڕەشەیان لێكراوە بەچۆڵكردن و هێرش كردنە سەر ماڵ و منداڵەكانیان ئاسایشی داقووق دەس بەجێ هێزێك ڕەوانەی ئەو گوندە دەكەن بۆ پاراستنیان لەوێدا جێگیریان دەكەن .

جێگەی باسە هاووڵاتیانی گوندی جینگڵاوا لە پێشتردا داوایان لە هێزەكانی پێشمەرگە كردبوو كە بیان پارێزن بەڵام هێزەكانی ئاسایش بەشێوەیەكی كاتی تاكو هێزەكانی پێشمەرگە دەچێتە گوندەكە لەو گوندە دەمێننەوە.
Top