كەركووك ... كوشتنی دوو هاووڵاتی

كەركووك ... كوشتنی دوو هاووڵاتی
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی داقووق ڕایگەیاند " چەند چەكدارێكی نەناسراو هێرشیان كردە سەر دوو هاووڵاتی عەرەب لە گوندەكانی دەوربەری شارۆچكەكە و كوشتیان .

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی داقووق بە پەیامنێری ڕاگەیاند " لە سەر ڕێگەی گوندی عارەب كۆیی و گوندی مەنتیقی سەربەشارۆچكەی داقووق چەند چەكدارێك هێرش دەكەنە سەر دوو هاووڵاتی عەرەب و تیرۆرییان دەكەن كە ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لە جۆری كیایان پیبووە هاووڵاتیە عەرەبەكان , دوای ئەنجامدانی كردەوەكەیان چەكدارەكان بەرەوشوێنێكی نادیار هەڵهاتن لە ئێستادا تەرمی دوو هاووڵاتیە عەرەبەكە لە پزیشكی دادوەری شارۆچكەی داقووقن.
Top