لە دەنگدانی تایبەتیشدا پارتی لەسلێمانی دەنگەکانی زیادی کردوە

لە دەنگدانی تایبەتیشدا پارتی لەسلێمانی دەنگەکانی زیادی کردوە
تاکوئێستا لە هۆڵی هەڵگورد عارف ٢٢٥٠ دەنگی ناو سندوقەکانی دەنگدانی تایبەت جیاکراوەتەوە،پارتی دیموکراتی کوردستانیش لە ڕیزی سێیەمی قەوارە سیاسیەکاندایە.


لای خۆیەوە بریکاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە هۆڵی هەڵگورد عارف"سەلمان پاشبەردی" لە لێدوانێکی تایبەت بۆئاژانس و ڕادیۆی پەیامنێر گووتی:" لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە دەست کراوە بە جیاکردنەوەی دەنگەکانی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەتی سنووری پارێزگای سلێمانی تاکو ئێستا ٢٢٥٠ دەنگی ناو سندووقەکان جیاکراوەتەوە".


گووتیشی:" بەبەراورد بە دەنگەکانی هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو، پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارەی دەنگەکانی زیادی کردوە".



ڕاشیگەیاند:"ئیستا پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕیزبەندی سێیەمی قەوارە سیاسیەکاندایە".
Top