وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف هاوڵاتیانی هه‌رێم دڵنیا ده‌كاته‌وه‌

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف هاوڵاتیانی هه‌رێم دڵنیا ده‌كاته‌وه‌
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا 112 كه‌س له‌ سعودیه‌ به‌هۆی ڤایرۆسی كورونا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، به‌ڵام ئه‌و سێ هه‌زار عه‌مره‌كاره‌ی هه‌رێم كه‌ له‌وێن سه‌لامه‌تن.

مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئه‌كاونتی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی: "عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ بڵاوی كرده‌وه‌ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌به‌هۆی ڤایرۆسی(كورونا)له‌سعودیه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشته‌ 112كه‌س و زیاتر له‌ 400 كه‌سیش هه‌ڵگری ئه‌م ڤایرۆسه‌ن"

هه‌روه‌ها ده‌نووسێت: "منیش بۆ دڵنیابون له‌سه‌لامه‌تی ئه‌و سێ هه‌زار عومره‌كاره‌ی هه‌رێم كه‌ ئێستا له‌سعودیه‌ن په‌یوه‌ندیم به‌ به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێم كرد و پێی راگه‌یاندم سه‌رجه‌م عومره‌كارانی هه‌رێم له‌م نه‌خۆشیه‌ سه‌لامه‌تن".





خه‌ندان
Top