دوو كوردی دیكەی ئێزیدی لە موسڵ تیرۆر كران

دوو كوردی دیكەی ئێزیدی لە موسڵ تیرۆر كران
سەرچاوەیەك كورد لە ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ تیرۆركردنی دوو هاووڵاتی كورد رایگەیاند.
سەرچاوەكە روونی كردەوە، دوو هاووڵاتی كوردی ئێزیدی لە رۆژهەڵاتی شاری موسڵ لە لایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراو دەسترێژی گوللەیان لێكراوەو هەردووكیان گیانیان لە دەستداوە.
وتیشی، چەكدارەكان بۆ شوێنێكی نا دیار رایان كردوەو تەرمی قوربانیەكانیش رەوانەی پزیشكی دادوەری موسڵ كراون.
Top