ڕێژەی دەنگەکانی پارتی لەسلێمانی زیادی کردوە

ڕێژەی دەنگەکانی پارتی لەسلێمانی زیادی کردوە
تاکو درەنگانی شەوی ڕابردوو لە سەدا پەنجای فۆڕمەکانی ناو سندوقەکانی پڕۆسەی دەنگدانی گشتی لە ناو وێستگەکانی سلێمانی هەڵاوێر کراون،پارتی دیموکراتی کوردستانیش دەرکەوتووە زیاتر لە چل و سێ هەزار دەنگی بەدەست هێناوە بەبەراورد بە هەڵبژاردنی ڕابردووی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان دەنگەکانی زیادی کردوە.



بەپێی سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراو تاکو ئێستا پارتی لەسنووری پارێزگای سلێمانی لەپلەی سێیەمدایە ئەمە لەکاتێکدایە کە لە هەڵبژاردنی ڕابردووی پەرلەمانی کوردستان دوای جیاکردنەوەی لەسەدا پەنجای دەنگەکان پارتی لە پلەی چوارەمدا بووە،



بەهۆی پشووی فەرمیەوە،کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان پڕۆسەی هەڵاوێرکردنی دەنگەکانی وەستاندووە، سبەینێش دەست دەکرێتەوە بە هەڵاوێر کردنی ئەو سندوقانەی هەڵاوێر نەکراون،



لەئێستادا پارتی دیموکراتی کوردستان ڕکابەری دەکات بۆ گرتنی پلەی سێیەم لە ڕیزبەندی هەڵبژاردنەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.
Top