گەشتەکانی عێراق و هەرێم بە ڕووی ووڵاتاندا دەستی پێکردەوە

گەشتەکانی عێراق و هەرێم بە ڕووی ووڵاتاندا دەستی پێکردەوە
دوای ئەوەی لە ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممەوە گەشتەکانی نێوان عێراق و هەرێم لەگەڵ ووڵاتانی دەرەوە ڕاگیرابوو، ئەمەش بەهۆی بەرێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدانی گشتی، لە ئێستادا گەشتەکان دەستی پێکردۆتەوە.



لای خۆیەوە،تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە پەیامنێری ڕاگەیاند" بەپێی ئەو خشتەیەی لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراقیەوە دانرابوو، لە کاتژمێر شەشی ئێوارەی دوێنێ وە گەشتەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ووڵاتانی دەرەوە دەستی پێکردۆتەوە".



تاهیر عەبدوڵا گووتیشی:"ئێستا گەشتەکان ئاساین و هیچ کێشەو گرفتێک لەبەردەم گەشتەکاندا نەماوە".



جێگەی ئاماژە بۆ کردنە،دوێنێ لە سەرجەم ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بەرێوەچوو،کەلەهەرێمی کوردستان جگە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمیش بەڕێوەچوو.
Top