حاجیانی کوردستان به‌بێ کێشه‌ گه‌وره‌ترین روکنی حه‌جیان به‌جێگه‌یاند

حاجیانی کوردستان به‌بێ کێشه‌ گه‌وره‌ترین روکنی حه‌جیان به‌جێگه‌یاند
دوێنێ حاجیانی هه‌رێم که ‌ژماره‌یان 3720حاجیه‌ له‌ناو نزیکه‌ی دوو ملیۆن حاجی جیهان له ‌عه‌ره‌فه‌ راوه‌ستان و به ‌درێژایی ئه‌م رۆژه‌ دوعا و پاڕانه‌وه‌یان له‌خوای گه‌وره‌ هه‌بوو، هه‌ندێکیشیان به‌گریان و له ‌قوڵایی دڵیانه‌وه‌ دوعایان ده‌کرد و دیمه‌نێکی پڕ له ‌به‌رائه‌ت له ‌چاوی حاجیانی هه‌رێم ده‌بینرا.



سەرۆکی تیمی راگەیاندنی حاجیانی هەرێمی کوردستان \"مەریوان نەقشبەندی\"" رایگەیاند: \""له‌گه‌ڵ بانگی مه‌غریبی رۆژی عه‌ره‌فه‌شدا حاجیان به‌ره‌و \""مزدلفه‌\"" به‌ڕێکه‌وتن و شه‌و له‌وێ مانه‌وه‌ و ئه‌مڕۆش به‌ره‌و \""منی\"" و \""جمرات\"" و که‌عبه‌ی پیرۆز بەڕێکەوتن، له‌وێ به‌شێکیان به‌شداری نوێژ و وتاری جه‌ژن بوون که‌ له‌لایه‌ن شێخ \""عه‌بدولره‌حمان سدیس\"" سه‌رپه‌رشتیاری گشتی هه‌ردوو حه‌ره‌می مه‌ککه‌ و مه‌دینه‌ پێشکه‌ش کرا و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که‌ \""شاڵاوێکی دژ به ‌ئیسلام و بۆ ناشیرین کردنی ئیسلام به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێکیش به‌ناوی ئیسلامه‌وه‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن ده‌بێ هه‌موان هۆشیار و یه‌ک ده‌نگ بین بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌.\""



نەقشبەندی گوتی: \""بڕیاریش وایه‌ له 3رۆژه‌ی داهاتوودا بۆ جێبه‌جێکردن و ته‌واوکردنی ئه‌رکه‌کانی حه‌ج \""حاجیان له ناوچه‌ی \""منی\"" بمێننه‌وه‌. خه‌ڵکی کوردستان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ حاجیانمان سه‌ره‌ڕای ماندووبوونیان له‌م 24کاتژمێره‌ی رابردوودا به‌ڵام به سه‌رکه‌وتویی و سه‌لامه‌تی و به دڵێکی پڕ له ئیمانه‌وه‌ گه‌وره‌ترین روکنه‌کانی حه‌جیان به‌جێگه‌یاند."
Top