ھەولێر ... تیمەکانی چاودێری بازاڕ لە یەک شەودا پێنج شوێنیان سزاداوە
ھێرش حوسێن سەرۆکی لیژنەکانی چاودێری بازاڕ بۆ ئاژانسی پەیامنێر گوتی: لە ئێستادا تیمەکانی چاودێریکردنی بازاڕ ھەموو ھەوڵێکی خۆیان خستۆتە گەڕ بەمەبەستی ڕێگرتن لە سەرپێچی فرۆشیاران و لەو چەندڕۆژەیش کە ھاوڵاتیان زیاتر سەردانی بازارەکانیان کردووە، تیمەکانمان چەندان فرۆشیاریان سزاداوە.
ھەروەھا گوتیشی: تەنھا لە گەڕانی شەوی ڕابردوو کە سەردانی ٢٥ شوێنی فرۆشتن لەناو شاری ھەولێر کراوە، پێنج لەو شوێنانە سزادراون بەھۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکانی فرۆشتن وەک دانانی نرخ و بەرزکردنەوەی نرخی کەلوپەلو کاڵاکان.
