یهكێتی زانایان: قوربانی بۆ ئاوارهو ههژاران بنێرن
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:
بەناوی خوای بەخشندەی میھرەبان
قوربانیکردن یەکێکە لەو کردەوە چاکانەی خوای گەورە لە قورئانی پیرۆز و پێغەمبەری ێلی اللە علیە وسلم سەروەرمان لە چەندین فەرموودەدا ھانی موسڵمانانی داوە لەسەری و دووپاتی کردیتەوە. وەکو بەپیروەھاتنی ئەم فەرموودە پیرۆزانە، سوپاس بۆ خوای گەورە ساڵانە لە کوردستاندا رێژەیەکی باش قوربانی ئەنجام ئەدرێت. لە روانگەی شەرعی ئیسلامیشەوە قوربانیکردن بە پێی مەزھەبی پێشەوا ئەبو حنیفە واجبە و لای جەماوەری زانایان سوننەتێکی گەورەیە.
لە لێژنەی باڵای فتوای کوردستانو بەبۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان، پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانان ئەکەین بەتایبەتی موسڵمانانی ھەرێمی کوردستانو، دەستخۆشی لە ھەموو ئەو بەرێزانە دەکەین کە بە نیازن ئەو سوننەتە گەورەیە ئەنجام بدەن.
ھەر لێرەشەوە داواکاریان لێدەکەین: بەشێک لەو قوربانییانە بنێرن بۆ ئەو ئاوارە کوردە سوریانەی کە ئێستا ئاوارەی ھەرێمی کوردستانن و لانە و خانەو زێدی خۆیان بەجێھێشتووەو بێ دەرەتانن، چونکە لەم رۆژەدا ئەوان لە ھەموو کەس زیاتر موستەحەقی ھاوکاری و یارمەتی دانن، خۆ ئەگەر زانایان جیاوازیان ھەبێت لە ناردنی گۆشتی قوربانی لە شارێکەوە بۆ شارێکی تر ئەوا جیاوازیان نییە لەوەی کە تۆ دەتوانی بچیت حەیوانەکە لەوێ سەر ببری یا پارە بنێری و یەکێک بکەیتە وەکیلی خۆت قوربانییەکەت بۆ ئەنجام بدات، خوای گەورەش ئەفەرموێت:((فَکُلُوا مِنْەَا ۆڕَگْعِمُوا الْبَائِسَ الْفَقِیر)) الحج ٢٨ ، واتە: لەو گۆشتە خۆتان لێی بخۆنو بەشی ھەژارانو لێ قەوماوانی لێ بدەن، زانایان فەرموویانە : ((لەوانەیە ئەنجامدانی قوربانیکردن لە وڵاتە ھەژارەکان خۆشەویستتر بێتو زیاتر جێگەی رەزامەندی خوا بێتو لە رۆحی قوربانیکردنیش نزیکترە، کە ئامانج ھاوکاری ھەژارانو لێقەوماوانە، بۆیە دروستە قوربانیکردن لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە بگوازرێتەوە، بۆیە ھیچ رێگرییەک نابینین لەوەی دروستە قوربانی بۆ ئاوارەکانی سوریا بگوازرێتەوە کە پێویستیان بە ھاوکاریکردنو ئاوڕلێدانەوە ھەیە، بەتایبەتی کە رێژەیەکی زۆری کوردانی رۆژئاوا ئێستا ئاوارەی کوردستانن)).
بۆیە داواکارین لەسەرجەم ھاولاتیانی کوردستان کە لە کاتی ئەنجام دانی قوربانی، کوردانی رۆژئاوا بێبەش نەکەن و ھەوڵ بدەن کە بەشێکی دیاریان ھەبێت لە گۆشتی قوربانی. واللە یحب المحسنین.
لێژنەی باڵای فەتوای کوردستان
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
١٠/١٠/٢٠١٣
