بەبۆنەی دەست بەكاربوونی، باڵیۆزی كەنەدا لە عێراق سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە دەكات

بەبۆنەی دەست بەكاربوونی، باڵیۆزی كەنەدا لە عێراق سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە دەكات
10ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت پێشوازی لە بڕۆنۆ ساكۆمانی باڵیوزی نوێی كەنەدا لە عێراق كرد.لە دیدارەكەدا كە خاتوو ستیڤانا هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی كەندا لە عێراق و خاتوو سوهام جەبەلی یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگە ئامادەبوون، فەلاح مستەفا وێڕای پیرۆزبایی لە باڵیۆزی كەنەدا بە بەبۆنەی دەستبەكاربوونی، هیوای سەركەوتنی بۆ خواست و ئامادەیی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی خستەڕوو بۆ سەرخستنی كارەكانیان لە هەرێم.

بەڕێزیان هیوای خواست كە حكومەت و كۆمپانیاكانی كەنەدا رۆڵی خۆیان بگێڕن و سوود لە دەرەفەتی كار و پرۆژەكانی پەرەپێدان و دۆخی سەقامگیری هەرێمی كوردستان وەربگرن، هاوكات جەختیان لە بەرەوپێشتر بردنی ئاستی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوولا كردەوە.

لای خۆیەوە باڵیۆزی كەنەدا لە عیراق خۆشحاڵی خۆی بۆ پێشوازی كردنیان دەربڕی و جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتەكەی كردەوە. هاوكات ئاماژەی بە پلانی شەش مانگی داهاتووی وڵاتەكەی كرد بۆ ئەنجامدانی كارو پرۆژەی جیا جیا لە لە هەرێم، ئەوەش وێڕای جەخت كردنەوە لە هاندانی زیاتری كۆمپانیاكان و زانكۆكانی ئەو وڵاتە بۆ ئەنجامدانی كارو چالاكی جۆراوجۆر لە هەرێمی كوردستان و عێراق.
Top