سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران رۆژانی پشوی جەژنی راگەیاند

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران رۆژانی پشوی جەژنی راگەیاند
9ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران رۆژانی پشووی دامەزراوەكانی حكومەت و ناوەندەكانی خوێندنی دیاریكرد.

لەم بارەیەوە سەفین موحسین دزەیی ووتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكی تایبەت بە ماڵپەڕی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: وێڕای پیرۆزبایی گەرممان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز بۆ هەموولایەك، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا رۆژانی 13 تا 19/10 پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەت و رۆژی 20/10 دەوامی فەرمی دەستپێدەكات.

سەبارەت بە پشووی ناوەندەكانی خوێندن، دزەیی گووتی پشووی فەرمی لە هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە رۆژی 13/10 دەستپێدەكات و رۆژی 19/10 دەوام دەستپێدەكاتەوە.
Top