کۆمسیۆنی باڵا: دادگا بڕیار لە سەر دووبارە هەژمارکردنەوە و نەکردنەوەی دەنگەکان دەدات
هندرێن محمد ساڵح بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی\"ئێمەش ئاگاداری ئەوەین کە رۆژانە هەندێک قەوارەی سیاسی لە رێگەی راگەیاندنەکانەوە یاخود لە رێگەی ترەوە داوا لە کۆمسیۆن دەکەن کە دووبارە دەنگی قەوارە سیاسییە بەشداربووەکانی هەڵبژاردن هەژمار بکرێتەوە، بەڵام بەپێی یاسا و رێنماییەکان هەر قەوارەیەکی سیاسی تانەی لە ئەنجامەکە هەیە، دەتوانێت داوا و بەڵگە پێشکەش بەو دادگایە تایبەتە بکات کە لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەو مەبەستە دامەزراوە\"".
سەبارەت بە وادەی بڕیاری دادگا لەبارەی هەژمارکردنەوە و نەکردنەوەی دەنگەکان ناوبراو گوتی: بەپێی یاسا 10 رۆژ دوای پێشکەش کردنی تانەی قەوارە سیاسییەکان، دادگا بەپێی رەچاوکردنی ئەو بەڵگە و تانانەی کە پێشکەشی کراوە بڕیار لە بارەی هەژمارکردنەوە و نەکردنەوەی دەنگەکان دەدات."
