داوا دەکرێت یەکەمین کاری خولی چوارەمی پەرلەمان دەرکردنی یاسای پاراستنی مافەکانی منداڵان بێت

داوا دەکرێت یەکەمین کاری خولی چوارەمی پەرلەمان دەرکردنی یاسای پاراستنی مافەکانی منداڵان بێت
3ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- تاکو ئێستا ھەرێمی کوردستان،یاسایەکی نییە بۆ پاراستنی مافی منداڵان،ئەمە سەرەڕایی ئەوەی لەپەرلەمانی ھەرێمی کوردستاندا دوو پڕۆژە یاسا ھەیە بۆ ئەو مەبەستە،پڕۆژەکان یەکێکیان لەلایەن پەرلەمانتارانەوەو ئەوی دیکەشیان لەلایەن وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتیەوە پێشکەش کراوە، بەڵام تاکو ئێستا ھیچ یەکێک لە پڕۆژەکان بەجدی کاری لەسەر نەکراوە و نەخراوەتە دەنگدانەوە بەرپرسێکی ڕێکخراوی منداڵانیش لەھەرێمی کوردستان پێی وایە،بوونی بۆشایی یاسایی بۆ پاراستنی منداڵان وا دەکات منداڵان بەمافەکانی خۆیان شاد نەبن و بەئاسانی ڕێگەخۆش دەکرێت بۆ پێشل کردنی مافەکانیان.

بەرپرسی ڕێکخراوی منداڵانی بێسنوور\"محەمەد مەجید ڕەواندزی\""لەلێدوانێکی تایبەت بۆئاژانسی پەیامنێر گووتی:\"" لەخولی سێیەمی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان بەھۆی گفتوگۆ کردن لەسەر ئەو پڕۆژە یاسایانەی ڕەھەندی نیشتیمانیان ھەبووە یاخود ئەوانەی ھەموار کراوەنەتەوەو ھەمان ڕەھەندیان ھەبووە،پەرلەمانی کوردستان نەپڕژاوەتە سەر کارکردنی جدی لەسەر ئەو پڕۆژە یاسایە،چالاک وان و بەرپرسەکەی ڕێکخراوەکەی منداڵان لەسلێمانی داوا دەکات یەکەمین کاری خولی چوارەمی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان کارکردن بێت لەسەر ئەو پڕۆژە یاسایە\"".
گووتیشی:\""بوونی بۆشایی یاسایی،کاریگەری دەبێت لەسەر پاراستنی مافەکانی منداڵان،ئەزموونی ڕابردووش لەھەرێمی کوردستان ئەوەی سەلماندووە کە چەند جارێک پێشێلی مافەکانی منداڵان کراوە،کە ڕەنگە زۆرجار پێشل کردنی مافەکانیان پەیوەندی بەخێزانەکانیانەوە ھەبێت،بوونی یاسایەکی تایبەت بەمنداڵان وێرای ئەوەی مافەکانی منداڵان دیاری دەکات،ھەروەھا ڕێگریش دەکات لەبەکارھێنانی منداڵان لەھەندێک دۆخدا،لەوانەش خۆپیشاندان و چالاکیە سیاسیەکان،بەڵکو دەیان گەڕێنێتەوە بۆ چالاکیە ھونەری و ڕۆشنبیری و کلتوریەکان\"".
ڕاشیگەیاند:\""ئەو پڕۆژە یاسایەی لەلایەن وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتیەوە بەھاوکاری چەند ڕێکخراوێک ئامادە کراوە دەتوانین بڵێین پڕۆژەیەکی باشەو دەکرێت ببێتە بنەمایەک بۆ گفتوگۆ کردن،دواتریش پەرلەمانتاران دەتوانن سەرنج و تێبینی خۆیان لەسەری بخەنە ڕوو،لەکۆتایشدا بگەنە ڕەشنووسێک لەسەری\""."
Top