2ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- ژماره‌یه‌کی زۆر له کوردانی شاری ئامه‌د به ئامانجی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به ناوه‌ڕۆکی پاکێجی دیموکراتیزابوونی ده‌وڵه‌تی تورکیا رژانه سه‌ر شه‌رقامه‌کان.پاش ئه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا پاکێجی دیموکراتیزه‌بوونی خسته‌ڕوو: که ئامانجی لێ وه‌ک ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد و گه‌شه‌پێدانی دیموکراسی له‌و وڵاته له لایه‌ن حکوومه‌ته‌که‌یه‌وه داڕێژراوه، به پێی هه‌والێکی ئاژانسی رادیکاڵی تورکیا کورد له کوردستانی تورکیا ناوه‌ڕۆکی ئه‌و پاکێجهیان ره‌تکرده‌وه و به هۆیه‌وه‌ش خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی چه‌ند شارێكی ئه‌و وڵاته سه‌ری هه‌ڵداو دواتر پۆلیسی شاره‌که رێگرییان کرد و نه‌یانهێشت درێژه به خۆپیشاندانه‌کان بدرێت .هه‌روه‌ها له شاره کوردنشینه‌کانی تورکیا وه‌ک جزیر، وان، مووش و جوله‌مێرگ خه‌ڵک ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و ناڕه‌زایی خۆیان له‌م پاکێجه ده‌ربڕی.جێگای باسه سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پاکێجی دیموکراتیزه‌بوونی رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو خسته‌ڕوو، راشیگه‌یاند که ئه‌مه سه‌رتای هه‌نگاوه‌کانی حکوومه‌ته بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد و کێشه‌کانی دیکه‌ی نێوه‌خۆی تورکیا.