سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم سه‌ردانى ده‌ڤه‌رى ئامێدى كرد و له‌گه‌ڵ قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌رانى ئیدارى كۆبووه‌وه
له سه‌ره‌تادا له وته‌یه‌كدا قایقامى قه‌زاى ئامێدى وێڕاى به‌خێرهێنانى سه‌رۆكى حكومه‌ت و شاندى یاوه‌رى باسى له لایه‌نه‌كانى مێژوو و جوگرافیا و شۆڕشگێڕى و كۆمه‌لایه‌تى قه‌زاكه كرد ، پاشان راپۆرتێكى تێر‌و ته‌سه‌ل كه پێكهاتبوو له ژماره‌یه‌ك خاڵى گرێ‌دراو به پڕۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان له ده‌ڤه‌ره‌كه وه‌كو داخوازى پێشكه‌شى سه‌رۆك وه‌زیرانى كرد كه له‌ماوه‌ى داهاتوو ئه‌و پڕۆژانه له ده‌ڤه‌ره‌كه ئه‌نجام بدرێن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌ت ئه‌و راپۆرته‌ى وه‌رگرت و پشتیوانى خۆشى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كى پێویستى خزمه‌تگوزارى له ده‌ڤه‌ره‌كه پیشاندا و ئاماژه‌ى به‌وه كرد هه‌رچییه‌ك بۆ هاوڵاتیانى قه‌زاى ئامێدى بكرێت كه‌مه، چونكه به درێژایى خه‌باتى شۆڕشگێڕیدا پێشمه‌رگه‌و هاوڵاتیانى ئه‌و ده‌ڤه‌ره ماندووبونێكى زۆریان كێشاوه تا گه‌یشتوینه‌ته ئه‌و قۆناغه.
هاوكات له‌و سه‌ردانه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت جه‌خت له‌وه كرایه‌وه نه‌خۆشخانه‌یه‌كى سه‌د قهرهوێلهیى له هه‌فته‌كانى داهاتوودا له ناحیه‌ى دێره‌لووك له‌سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كى كۆمه‌ڵگاى شیلادزێ دێره‌لووك له نزیك كۆمه‌ڵگاى هێتووت به‌ردى بناغه‌ى دابنرێت.
