له‌ زۆربه‌ی شه‌قامه‌كانی سۆران، بۆ ڕووناك كردنه‌وه‌ ئیناره‌ داده‌نرێت

له‌ زۆربه‌ی شه‌قامه‌كانی سۆران، بۆ ڕووناك كردنه‌وه‌ ئیناره‌ داده‌نرێت
13 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- قایمقامی سۆران ڕایگه‌یاند، له‌ ناو هه‌موو شه‌قامه‌كانی سۆران و شاره‌دێی دیانا و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی شه‌قامه‌كان كراون به‌ دووساید و قیرتاو كراون، ئیناره‌ داده‌نرێن بۆ ڕووناككردنه‌وه‌.

قایمقامی شارۆچكه‌ی سۆران، كرمانج عزه‌ت، به‌ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند، له‌ زۆربه‌ی شوێنه‌كانی سۆران له‌ دیانا و له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی ئازادی و دێلزیان و ئه‌و شوێنانه‌ی شه‌قامه‌كان قیر كراون و كراونه‌ته‌ دوو سایدی، ئیناره‌ی ڕووناك كه‌ره‌وه‌ داده‌نرێت.
ئه‌وه‌یش واده‌كات هه‌م به‌ شه‌وانه‌ سۆران ڕووناك ببێته‌وه‌، هه‌میش جوانیه‌كی بێ وێنه‌ ده‌ده‌نه‌ شاری سۆران و سه‌رنجی گه‌شتیاران بۆ خۆیان ڕاده‌كێشن.
Top