عەدنان موفتی: گۆڤاری گوڵان بە ئەمانەتەوە دیمانەكەی منیان دابەزاندووە
سەرۆكی پێشووتری پەرلەمان: بەپێی یاسا دەبێت راپرسی لەسەر دەستوور بكرێت
موفتی لە دیمانەكەیدا لەگەڵ گۆڤاری گوڵان كە لە ژمارە 930 بەرواری 27ی ئایاری 2013 بڵاو كراوەتەوە، دەڵێ: دوای نووسینەوەی پرۆژەی دەستوور، پێشكەشی پەرلەمان كرا و لە پەرلەمانیش دەنگی لەسەر درا، پاشان رەوانەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرا و پەسەندی كرد، بۆیە ئێستا لەرووی یاساییەوە لەدەست سەرۆكایەتی هەرێمیش نییە، بەڵكو دەبێ گەل دەنگی لەسەر بدات و نابێ بگەڕێندرێتەوە پەرلەمان.
هەروەها دەڵێ: پرۆژەی دەستوور هەموو لایەنە یاساییەكانی تەواو كردووە و ئێستا ئامادەیە تا بخرێتە راپرسیەوە و لەرووی یاساییەوە نابێ بگەڕێتەوە پەرلەمان، بەڵام ئەگەر كۆدەنگی تەواو هەبوو لەسەر گەڕانەوەی، ئەوكاتە رێگەیەكی یاسایی دەدۆزرێتەوە تا بتوانرێ بگەڕێتەوە پەرلەمان و هەموار بكرێتەوە.
دوا بەدوای ئەم دیمانەیە، رۆژنامەی ئاوێنە-ش دیمانەیەكی لەگەڵ دەكات، بەڵام زۆر دەزگای راگەیاندن وا لەقەڵەمیاندا كە موفتی لە دیمانەكەی گوڵان پاشگەز بووەتەوە، بۆیە روونكردنەوەیەكی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوكردەوە، ئەمەی خوارەوە روونكردنەوەكەیەتی:
ئه‌م چاوپێکه‌وتنه له رۆژنامه‌ی ئاوێنه له4/6/2013 دا بڵاو کراوه‌ته‌وه ، ئه‌و به‌شه‌ی که بڵاو کراوه‌ته‌وه وه‌ک خۆی بووه ،پێشتریش له گۆڤاری گوڵان چاوپێکه‌وتێکی تری من بڵاو کرابوبه‌وه که منیش له فه‌یس بوک دوباره بڵاووم کرده‌وه ، زۆر له‌و براده‌رانه‌ی که ته‌نیا سه‌ردێره‌کانیان خوێندبووه‌وه پێیان وابوو که جیاوازی له بۆچونه‌کانمدا هه‌یه ، تکام له و هه‌ڤاڵ و براده‌رانه هه‌یه که به‌بایخه‌وه راو بوچونه‌کانم وه‌رده‌گرن هه‌ر دوو چاوپێکه‌وتنه‌که بخوێنه‌وه ،،ئه‌گه‌ر جیاوازی هه‌یه پێم بڵین ، جگه له جیاوای به‌کار هێنای وشه و مانشێتی ئه دوو چاوثێکه‌وتنه ، سوپاسی گۆڤاری گوڵان و رۆژنامه‌ی ئاوێنه ده‌که‌م که به ئه‌مانه‌ته‌وه به‌کاری خۆیان هه‌ڵساون.
لینكی دیمانەكە:
http://www.gulan-media.com/t_detail.php?section=2&id=262
