دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەر مێردمنداڵێکی 13 ساڵ
عه‌لی محه‌مه‌د، خه‌ڵكی ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌و باوكی ئه‌و مێردمنداڵه‌ی لاقه كراوه، رایگه‌یاند، \"ماڵمان له‌كانی به‌ردینه بو چه‌ند شه‌وێك هێرش ده‌كرایه سهرمانو به‌رد فڕێده‌درایه ماڵمان، دواتر ده‌زگا ئه‌منیه‌كانمان ئاگادار كرد‌و ماڵمان گواسته‌وه بۆ كانی كورده، له‌وێ كوڕه 13 ساڵانهكهمیان فڕاندو دوای 38 سه‌عات له‌رێگه‌ی كه‌سێكه‌وه كوڕه‌كه‌مان دۆزرایه‌وه‌و باری ده‌رونی تێكچوبو، چونکە ده‌ستدرێژی سێكسی كرابویه سه‌ر.\""
ناوبراو وتیشی، \""ئێمه سكاڵامان تۆماركردوه‌و ئه‌و كه‌سانه گیراون، پۆلیس‌و دادگا به‌زوی داواكانمان جێبه‌جێ ناكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش ببینین كه هێرشیان كردوه‌ته سه‌رمان، چونكه ئێمه ئاوارهینو ده‌ترسن بزانین ئه‌و كه‌سانه كێن.\""
هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، ئێستا ماوه‌ی حه‌وت رۆژه خێمه‌مان هه‌ڵداوه‌و ئه‌و داواكاریه‌مان به‌رزكردوه‌ته‌وه، به‌ڵام كه‌س وه‌ڵاممان ناداته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ر وه‌ڵاممان نه‌درێته‌وه ئه‌وا خۆمان ده‌سوتێنین، ناتوانین ئه‌و بارودۆخه قبوڵكهینو داواكارین حكومه‌ت بماننێرێت بۆ وڵاتیكی تر بۆ ئه‌فریقاش بێت ده‌چین، تەنها لێره رزگارمان بێت.\""
لایخۆشیه‌وه سەرکەوت ئەحمەد، وته‌بێژی پۆلسیی سلێمانی، رونیكرده‌وه كه \""له‌مانگی ئایاری رابردودا ئه‌و روداوه رویداوه‌و ئه‌و كاره له‌لایه‌ن سێ كه‌سه‌وه ئه‌نجامدراوه، دو له‌و كه‌سانه دهستگیركراونو لێكۆڵینه‌وه له‌روداوه‌كه به‌رده‌وامه، بۆ زانینی راستی روداوه‌كه‌ش پشكنین بۆ ئه‌و مێرد منداڵه ده‌كه‌ین‌و كاره یاساییه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌وه كاری ئێمه نیه تۆمهتبارو سكاڵاكار به‌یه‌ك بناسێنین.\""
-ئاوێنە"
