نوری مالكی گەیشتە هەولێر
وەك بڕیار بوو، كەمێك بەر لە ئێستا سەرۆك وەزیرانی عێراق و تەواوی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق گەیشتنە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی شاری هەولێر و لەلایەن سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی كرا.
بڕیارە هەر ئەمڕۆ مالیكی و بارزانی كۆببنەوە و دواتر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی كوردستان كۆبوونەوەی فراوان بكەن.
چاوەڕوانی زانیاری زیاتر بن..
