کۆمەڵی ئیسلامی: ئۆپۆزسیۆن یەکلایی نەبۆتەوه که کاندیدی بۆ سەرۆکایەتیی هەرێم هەبێت یان نا

کۆمەڵی ئیسلامی: ئۆپۆزسیۆن یەکلایی نەبۆتەوه که کاندیدی بۆ سەرۆکایەتیی هەرێم هەبێت یان نا
8 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسیی کۆمه‌ڵ دەڵێت، ئه‌وان وه‌ک هه‌رسێ لایه‌نه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆن تا ئێستا ئه‌و پرسه‌یان یه‌کلا نه‌کردۆته‌وه‌ که‌ ئایا کاندیدیان ده‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان یان نا؟

\"عه‌بدولستار مه‌جدی\"" ئه‌ندامی مەکته‌بی سیاسیی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان به‌ رادیۆ و ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند: \""ئێمه‌ گرفتمان له‌گه‌ڵ خودی مه‌سعود بارزانی نییه‌ وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم، به‌ڵکو گرفتمان له‌گه‌ڵ سیسته‌م هه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان که‌ ئایا په‌رله‌مانییه‌ یان سه‌رۆکایه‌تی، ئه‌و بابه‌ته‌ش په‌یوه‌سته‌ به‌ ده‌ستووره‌وه‌ و بوونی ده‌ستوریش به‌ زه‌روره‌ت ده‌زانین بۆ هه‌رێمی کوردستان، به‌ڵام به‌ پێویستی ده‌زانین بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان و سازانی نیشتمانیی له‌سه‌ر بکرێت، ئه‌وکات بخرێته‌ راپرسییه‌وه‌.\""

مەجدی گوتی: \""گه‌ر ده‌ستوور بگه‌ڕێته‌وه‌ په‌رله‌مان، مه‌سعود بارزانی بۆی هه‌یه‌ خۆی کاندید بکاته‌وه‌ و هیچ که‌س و لایه‌نێکیش ناتوانێت رێگریی لێبکات.\""
"
Top