فوئاد حوسێن: كاك كۆسرەت نەیگوتووە دەستوور بگەڕێتەوە پەرلەمان
فوئاد حوسێن لەبارەی سەردانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، نووری مالیکی بۆ هەولێر، ڕایگەیاند، دەبێت سبەی یەکشەممە بێتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعوود بارزانیدا کۆ دەبێتەوە. گوتیشی کە مالیکی هیچ مەرجێکی پێشوەختەی بۆ کۆبوونەوە لەگڵ بارزانیدا نییە.
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، فوئاد حوسێن، لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی (هەڤپەیڤین)ی تەلەڤزیۆنی (رووداو)ـدا دەربارەی پرسی دەستوووری هەرێم رایگەیاند: \"داواكاریی دانوستان بەمەبەستی هەموارکردنەوەی پڕۆژەی رەشنووسی دەستووری هەرێمی کوردستان، رەنگە ببێتە هۆی هەموارکردنەوەی هەموو بەندەکانی\"".
ئاماژەی بەوەشكرد، \""ئەگەر ئەمەش بکرێ، رەنگە ئەو بەندەش لە دەستوور بگرێتەوە کە دەڵێ (شەریعەتی ئیسلام) سەرچاوەیەکە لە سەرچاوەکانی دانانی یاسا بۆ هەرێمی کوردستان.\""
سەبارەت بە دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش، گوتی: \""ئەگەر دەسەڵاتەکانی سەرۆک بەو شێوەیەی لە یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە بەراوردی بکەین لەگەڵ ئەو دەسەڵاتانەی لە دەستوور پێیدراون، بۆمان دەردەکەوێت کە دەسەڵاتەکانی لە هەندێک بڕگەدا کەمترە\"".
سەبارەت بە هەڵوێستی یەکێتیی نیشتیمانیی كوردستان لەبارەی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، كە ئێستا داوای سازان و گفتوگۆ دەكات لەسەر بابەتی پرۆژەی دەستوور، فوئاد حوسێن گوتی: \""هەموو دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم خراوەتە نێو دەستوورەوەو بە هاودەنگی پەسەند کراوە، ئەو کاتە یەکێتی دەنگی بەم دەستوورە دا، کەواتە کاک نەوشیروانیش رازی بووە کە یەکێتی دەنگی پێداوەو ئەوکات هەموویان پێیانوابوو لایەنە یاساییەکەی تەواو بووە\"".
لەبارەی هەڵوێستی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، كە لە وتاری یادی دامەزراندنی یەكێتیدا باسی لە گەڕانەوەی پرۆژەیاسای دەستوور كرد بۆ پەرلەمان، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان گوتی: \""پاش ئەو وتارە سەرۆكایەتیی هەرێم داوای روونكردنەوەی لە كاك كۆسرەت كرد، ئەویش بە نامەیەك وەڵامی دایەوە، بەڵام لەو نامەیەیدا باس لەوە ناکات دەستوور بگەڕێتەوە پەرلەمان، بەڵکو باسی لەوە کرد کە سازانی سیاسی و نیشتیمانی لەسەر دەستوور بکرێت\""."
