سلێمانی.. ١٧٣٩ شوێن بەھۆی بەفیرۆِدانی ئاوەوە سزا دەدرێن
لەوبارەیەوە لێپرسراوی ھۆبەی ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، ڕایگەیاند: بەبڕی (١٣) ملیۆن و (١٥٥) ھەزار دینار سزای ئەو شوێنانەیان داوە کە ئاوی خواردنەوەیان بەفیڕۆ داوە لەگەڵ بەردەوامی ھۆشیارکردنەوەی ھاوڵاتیان بەرامبەر بەبایەخی ئاوی خواردنەوەو مەترسییەکانی بەردەمی لە بەفیرۆدانی، بەڵام ژمارەیەک ھاووڵاتی بێگوێدانە بەرژەوەندی گشتی ئاوی خواردنەوە بەچەندین شێواز بەفیرۆی دەدەن.
