تەنها دوێنێ 20 حاڵه‌تی‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌سلێمانی ڕویانداوه‌

تەنها دوێنێ 20 حاڵه‌تی‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌سلێمانی ڕویانداوه‌
8 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- وته‌بێژی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ به‌رگری‌ شارستانی‌ سلێمانی‌ ڕایگه‌یاند، ته‌نها له‌شاری‌ سلێمانی‌‌و ده‌وروبه‌ری‌ له‌ شه‌وی‌ پێنجشه‌ممه‌ له‌سه‌ر هه‌یینی‌ (7-6-2013 به‌رامبه‌ر 17 جۆزه‌ردان 2713كوردی‌) (20) ڕووداوی‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌ تۆماركراوه‌ كه‌ به‌هۆكاری‌ جیاجیا ڕوویانداوه‌.

ملازمی‌ مافپه‌روه‌ر (ڕێكان جه‌مال مه‌حمود) وته‌بێژی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ به‌رگری‌ شارستانی‌ سلێمانی‌ به‌ رادیۆی ناوخۆی ڕاگه‌یاندووە، له‌گوند‌و شاروشارۆچكه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌قامقامیه‌تی‌ قه‌زای‌ ناوه‌ندیشه‌وه‌، (20) حاڵه‌تی‌ ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ تۆماركراوه‌.

ڕێكان جه‌مال وتی‌:\"سه‌رجه‌م ئه‌و ڕووداوانه‌دا هیچ زیانی‌ گیانیان به‌دواوه‌وه‌ نه‌بووه‌‌و زۆرینه‌ی‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانیش سووتانی‌ پوش‌و پاوان بوون\"".

له‌هه‌ڵمه‌ته‌كانی‌ كوژاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ئاگرانه‌شدا بنكه‌كانی‌ ئاگركوژێنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ هه‌ستاون به‌كۆنتڕۆڵكردنی‌ ئاگره‌كان، زۆرینه‌ی‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانیش به‌ده‌ستی‌ هاوڵاتیان خۆیان بوون، كه‌ ویستویانه‌ پوش‌و پاوانه‌كان له‌ناوبه‌رن به‌هۆی‌ بوونی‌ مێرووی‌ زیانبه‌خش له‌ناویاندا.
"
Top