هاووڵاتییه‌كی كه‌ركووك، له سلێمانی كوژرا
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی فریاكه‌وتنی سلێمانی به په‌یامنێری راگه‌یاند شه‌وی رابردوو سه‌عات 10:35 له گه‌ڕه‌كی كوردسیتی، هاولاَتییه‌كی خه‌ڵكی كه‌ركووك به فیشه‌ك بریندار كراوه و پاش گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
گوتیشی هاوڵاَتیه‌كه كورده و له رێگه‌ی چه‌كی جۆری كلاشینكۆفه‌وه پێكراوه و تا ئێستا تاوانباره‌كان ده‌ستگیر نه‌كراون و لێكۆڵینه‌وه‌ش له چۆنیه‌تی روودانی رووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه و هه‌وڵه‌كانیش ده‌ستی پێكردووه بۆ ده‌ستگیر كردنی تاوانباران.
