نێچیرڤان بارزانی پێشوازى له‌ سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زیران نوورى مالیكى بۆ هه‌ولێر ده‌كات

نێچیرڤان بارزانی پێشوازى له‌ سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زیران نوورى مالیكى بۆ هه‌ولێر ده‌كات
5 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 5ى حوزه‌یرانى 2013 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ پێشوازى له‌ سه‌ره‌دانى چاوه‌ڕوانكراوى سه‌رۆك وه‌زیرانى فیدرال نوورى مالیكى بۆ هه‌رێم ده‌كات و گوتى:

به‌ ناوى خۆم و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ پێشوازى له‌ سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زیرانى فیدرال به‌ڕێز نوورى مالیكى و سازدانى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق و ئه‌نجامدانى گفتوگۆى سیاسى له‌ نێوان هه‌ردوو لادا؛ ده‌كه‌ین. هیوادارین ئه‌م ده‌سپێشخه‌ریه‌ به‌رهه‌مدار بێت و ببێته‌ سه‌ره‌تایه‌كى باش بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان و پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌غدا و هه‌ولێر.
Top