ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی رێوره‌سمی رۆژی نیشتمانی ئیتاڵیا ( رۆژی به كۆماریبوونی ئیتاڵیا) بوو، كه به ئاماده‌بوونی بالیۆزی ئیتاڵیا له عێراق، ماسیمۆ مارۆتی و ژماره‌یه‌ك له ره‌وه‌ند و خاوه‌نكارانی ئیتاڵیا له هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو.