بەرگری شارستانی سلێمانی داوای فرۆکە دەکات بۆ بەھانەوەچوونی لێقەوماوان
ملازم رێکان جەمال گوتەبێژی بەرێوبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی لە لێدووانێکی دا بۆ رادیۆ و ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر رایگەیاند:\" بەھۆی سەختی چییای پیرەمەگرونەوە لە ماوەی رابردوودا ١٠ھاوڵاتی لەو چیایە گیری خواردووە و بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە پێویستمان بە فڕۆکەیەکی فریاگوزاریی ھەیە تاوەکو بتوانین ئەو ھاووڵاتییانەی پێ رزگاربکەین، کە لەو چیایە گیردەخۆن و ھەندێک جاریش مەترسی زۆر لە سەر ژیانیان دروست دەبێت .
گوتیشی:\"" داواکارییمان پێشکەش بە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کردووە و بریاری داوە کە فرۆکەیەکی تایبەتمان بۆ دابین بکات بۆ مەبەستی بەھاناوە چوونی ئەو ھاوڵاتیانەی لە چییا سەختەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی گیر دەخۆن ."
