سه‌ربه‌ست مسته‌فا: هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی هه‌رێم له‌یه‌ك كات ئه‌نجام ده‌درێ
سه‌ربه‌ست مسته‌فا سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كه له هه‌ولێر به‌رِێوه‌چوو، رایگه‌یاند: دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان داواى به‌رێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانی هه‌رێمى كوردستانی لێمان كرد ئێمه‌ش به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئاماده‌یی كۆمسیۆنمان نیشاندا بۆ ئه‌وه‌ی هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان ده‌توانین ئه‌نجامی بده‌ین، هه‌روه‌ها پێویسته برِگه‌ى 5 له مادده‌ى 32 یاساى هه‌ڵژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان هه‌موار بكرێتكه تایبه‌ته به كه‌مینه‌كان و پێویسته به شێوه‌یه‌ك بێت ئه‌و كه‌مایه‌تیانه تۆمارى ده‌نگده‌رانى تایبه‌تیان هه‌بێت ، كه له هیچ تۆمارێكى ده‌نگده‌ران ئه‌و زامنیارییه نییه.
سه‌رۆكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق گوتی: سه‌باره‌ت به قۆناغى تۆماركرنى قه‌واره سیاسییه‌كان تا ئێستا 12 قه‌واره ناوه‌كانیان په‌سند كراون و 18ى دیكه‌ش داواكارییه‌كانیان له دیراسه دایه، به‌ستنی هاوپه‌یمانێتیش له نێوان قه‌واره‌كان له 4ی ئه‌م مانگه ده‌ستی پێكردووه‌و قۆناغه‌كانی دیكه‌ش به پێی خشته‌ی ئاماده كرا‌و به‌رِێوه‌ده‌چێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا ئێستا هیچ داواكارییه‌كمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه بۆ ئه‌وه‌ی راپرسی له سه‌ر ده‌ستوور له یه‌ك كات له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه ئه‌نجام بدرێ.
